عێراق سه‌رۆكایه‌تى ئه‌و لیژنه عه‌ره‌بییه ده‌كات كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات رێگرى له ئیسرائیل بكات تا نه‌بێته ئه‌ندامى ناهه‌میشه‌یى له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.
دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له میسر ئه‌نجام دراوه، لیژنه‌یه‌ك له وڵاتانى عه‌ره‌بى پێكهاتووه، بۆ ئه‌وه‌ى كار بكه‌ن له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئیسرائیل و رێگریى بكه‌ن له‌وه‌ى ببێته ئه‌ندامى ناهه‌میشه‌یى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.
به پێى هه‌واڵێكى سایتى
سكاى پرێسى عێراقى، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كه ده‌كات و هه‌ریه‌كه له سعوودیه و توونس و فه‌له‌ستین ئه‌ندامن له لیژنه‌كه.
رێگریكردنه‌كه‌ش به بیانووى ئه‌وه‌یه كه ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پێشێلى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌كات.
له سه‌رده‌مى رژێمى پێشووى عێراق، له رووى راگه‌یاندن و دیپلۆماسییه‌وه پێوه‌ندییه‌كى دوژمنایه‌تى له نێوان عێراق و ئیسرائیل هه‌بوو، له پێشتریش عێراق له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل یه‌كێك بووه له وڵاتانه‌ى كه سوپاى بۆ فه‌له‌ستین ناردووه.
به‌ڵام له‌دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس، بێده‌نگییه‌ك له پێوه‌ندى نێوان ئیسرائیل و عێراق هه‌بووه، كه‌چى له‌گه‌ڵ زیاتربوونى ئاستى دوژمنایه‌تى نێوان ئێران و ئیسرائیل، له‌وه ده‌چێت عێراقیش بكه‌وێته ناو ململانێیه‌كانه‌وه، چونكه زۆر له به‌رپرسانى عێراق له ژێر هه‌ژموونى ئێراندان.