له فینله‌ند سروه فه‌ریق ژنه كورد و چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسیی، وه‌ك ژنی نموونه‌یی ساڵ له ناو په‌نابه‌رانی فينله‌ند بۆ ئه‌مساڵ 2018 هاته هه‌ڵبژاردن و دوێنێ سێشه‌م خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی وه‌رگرت.
ساڵانه له فينله‌ند خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و ناسناوی ژنی ساڵ به‌و په‌نابه‌رانه ده‌درێت، كه چالاكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕۆڵیان له دژی توندوتیژی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌بووبێت، هه‌ر كه‌سێكیش خۆی بۆ ئه‌م ناسناوه كاندید بكات، ده‌بێت له‌لایه‌ن چه‌ند چاكلاێكی تری بواره جیاوازه‌كان له‌و وڵاته‌دا پاڵپشتی بكرێت.
سروه فه‌ریق ئه‌مساڵ خۆی بۆ ناسناوی ژنی ساڵ كاندید كرد، له‌لایه‌ن بنار مسته‌فا په‌نابه‌رێكی تری كورد له فينله‌ندا و دۆرا پوهاكا كه هاوڕێی بناره پاڵپشتی كراوه، بۆیه توانی ناسناوه‌كه به‌ده‌ست بێنێت و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن له فینله‌ند، بڕیار له‌سه‌ر سروه درا وه‌ك ژنی ساڵ و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێ درا. له‌مڕۆوه سروه فارووق ژنی ساڵی 2018ـیه له فنله‌ندا له‌سه‌ر ئاستی په‌نابه‌ر.
ئه‌م هه‌ڵبژرادنه‌ی سروه له كاتێكدایه به‌گوته‌ی بنار مسته‌فا "به‌ر له 20 ساڵ له‌لایه‌ن توندڕۆ ئیسلامییه‌كانه‌وه "قابیل" هاوسه‌ری و "شاپوور"ی ئامۆزا و هاوسه‌ری هاوڕێكه‌ی تیرۆر كران". ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌و شێوه‌یه سروه سوور بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستیكردن و وه‌ستانه‌وه له دژی هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌ك، تا بووه خاوه‌نی ئه‌و ناسناوه و شیاوترین كه‌س بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه.