كۆمپانیای نوبیای چینی بۆ ساڵی 2018 نوێترین به‌رهه‌می خۆی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌ویش مۆبایلێكی گه‌یمینگ بوو، وه‌ك كۆمپانیاكه ده‌ڵێت ئه‌م مۆبایله نوێیه به یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دنیا داده‌نرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای نوبیا ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای نوبیای چینی بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی زیره‌ك ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م مۆبایله نوێیه تایبه‌ت به گه‌یمینگه "یارییه‌كانه"، ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله به‌شێوازێكی زۆر ناوازه و به‌هێز دروست كراوه كه به یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله گه‌یمه‌ره‌كان داده‌نرێت له دنیادا.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله گه‌یمه‌ره‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی نوبیا به‌ناوی "Red magic" ه و پاترییه‌كی 3800 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 835، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 24 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.0 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2160 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه هه‌شت گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 399 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.