كەسێك لە هەولێر كوژرا

:: PM:03:26:24/04/2018 ‌
كەمێك لەمەوبەر هاووڵاتییەك لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر دەستڕێژی گولەی لێ كرا و كوژرا.

سەرچاوەیەكی نزیك لە ڕووداوەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، لە ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری پرادۆ هاووڵاتییەك لە بەرانبەر فامیلی مۆڵ تەقەی لێ كراوە و كوژراوە.

سەرچاوەكە ڕای گەیاند، تا ئێستە هۆكاری كوژرانی ئەو هاووڵاتییە نازانرێت، بەڵام هێشتا تەرمەكەی لەناو ئۆتۆمبێلەكەدا ماوەتەوە.

لەسەر ڕووداوەكە تا ئێستە پۆلیسی هەولێر هیچ لێدوان و ڕوونكردنەوەیەكی نەداوە.

لەماوەی ئەمساڵدا یەكەم ڕووداوی تەقەكردنە كە كوشتنی لێ‌ بكەوێتەوە و لە شاری هەولێر ڕوو بدات، پێشتر لەناو بازاڕی سلێمانی و شار و شارۆكەكانی تر هاوشێوەی ئەم تاوانە ڕووی داوە و بەشێك لە تۆمەتبارەكانیش نەگیراون.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم