یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و پاراستنی له نه‌خۆشییه شیرپه‌نجه‌یییه‌كان میوه‌ی مۆزه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده خۆراكییه‌كان و ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان، كه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تووشبوونی كه‌سه‌كه به‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیدارانه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dole" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی مۆز ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕ له بواری خۆراكدا له وڵاتی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و پێكهاتانه‌ی له مۆزدا هه‌ن كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن و كه‌مكردنه‌وه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كانی كۆڵۆن له‌ناو جه‌سته‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پزیشكان میوه‌ی مۆز به چاره‌سه‌رێكی باش داده‌نێن بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.
ئه‌و پزیشكانه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه، له ماوه‌ی مانگێكدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه مۆز ده‌خۆن، به‌رێژه‌ی %57 له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن دوورن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووش بوون به‌م نه‌خۆشییه ئه‌گه‌ر رۆژانه مۆز بخۆن بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته بۆ مانگێك رێژه‌ی خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی كۆلۆن %27 كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی ڤیتامینه‌كانی E و B له‌ناو مۆزدا له‌گه‌ڵ دژه ئۆكسانه به‌هێزه‌كانی بێتا كارۆتین.