ڕاپۆرتێك باس له پڕچه‌ككردنی وڵاتانی دنیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و كاریگه‌رییان بۆ سه‌ر فره‌وانكردنی بازاڕی چه‌ك و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه ده‌كات، هاوكات ئامانجی تره‌مپ له‌م بڕیاره‌ی ده‌خاته ڕوو.
ڕاپۆرته‌كه كه له ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاو بووه‌ته‌وه، نووسراوه له مانگی یه‌نایه‌ری ڕابردوو، له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ئه‌میری كوێتی ڕاگه‌یاندووه، جووڵه بكات بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكی كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو به بڕی 10 ملیار دۆلار.
هه‌ندێك كه‌سی نزیك له تره‌مپ ڕایان گه‌یاند، تره‌مپ له جێی كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه ده‌كات كه دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رگرییه له ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له ڕێككه‌وتنه‌كانی وڵاتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه چاره‌نووسی دیار نییه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر فرۆشییه‌كانی كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه‌وه شیكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن، به‌هۆی ئه‌م مامه‌ڵه‌كردنه‌ی تره‌مپه‌وه و تهلهفۆنكردنهكهی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی وڵاتان كه دووره له شێوازی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا، زیاتر به‌وه ده‌چێت كه ڕێككه‌وتن و كڕین و فرۆشتنی چه‌ك بكات بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌ك سه‌ركردایه‌تیكردنی گه‌لێك.
به‌پرسانی كۆشكی سپی ڕایان گه‌یاند، كه‌سایه‌تیی تایبه‌تی تره‌مپ و بڕیاره‌كانی وای كردووه بازرگانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا زاڵ بێت به‌سه‌ر وڵاتانی دنیا، سه‌ره‌ڕای بوونی مه‌ترسییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داكۆكیكاران له مافی مرۆڤ.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تره‌مپ كێشێك بۆ حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌نگێنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی تره‌مپ ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن بۆ هه‌نگاوی ڕێككه‌وتنی "ئه‌مه‌ریكا بكڕه" به ئامانجی پێشكه‌شكردنی ڕێككه‌وتن بۆ وڵاتان به‌مه‌به‌ستی كڕینی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی. هه‌روه‌ها به‌رپرسان ڕایان گه‌یاند كه جیاوازی ده‌كرێت له یاساكانی كڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و كه‌شتی و تۆپهاوێژ.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی ئه‌مه‌ریكا ڕایان گه‌یاند، ڕۆژی پێنجشه‌م ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌وێته كار، هه‌روه‌ها كار ده‌كرێت بۆ سوودمه‌ندبوونی زۆرترین وڵاتانی دنیا و له دواییدا ڕێنوێنیی ده‌رده‌كرێت له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ڕێككه‌وتننامه‌كه.
ستراتیجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێما بۆ بوونی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی كابینه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن له یارمه‌تیدانی به‌رزكردنه‌وه‌ی فرۆشییه‌كانی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانه‌وه. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه كه به‌رپرسانی كۆشكی سپیش به‌شدار ده‌بن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌تی كڕینی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن وڵاتان له ڕێی چوونیان بۆ بازاڕه‌كانی چه‌ك و پێشه‌نگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی.
داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك ڕایان گه‌یاند، بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی زیاتر به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بۆ وڵاتان ده‌بێته هۆی زیادبوونی مه‌ترسی و كه‌وتنه ژێرده‌ستی كه‌سانی هه‌ڵه و به‌كارهێنانیان بۆ توندوتیژی وه‌ك وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا.
له وه‌ڵامدا حكوومه‌تی تره‌مپ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی واشنتن ئه‌وه‌یه كه به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌هێز بكات و وڵاتانی وه‌ك چین و ڕووسیا نه‌توانن پێشبڕكێی بكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی وڵاته‌كه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه.
یه‌كێك له یارمه‌تیده‌رانی تره‌مپ ڕای گه‌یاند، كه ئه‌م ڕێككه‌وتنه نوێیه وا ده‌كات به‌ربه‌سته‌كانی مافی مرۆڤ كه‌م ببێته‌وه كه هه‌ندێك جار هۆكار بوونه بۆ پووچكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتان.
هاوكات یه‌كێك له به‌رپرسانی كۆشكی سپی ڕای گه‌یاند، ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك بۆ وڵاتانی دنیا له ڕێی ڕێككه‌وتنه‌وه، ده‌بێته هۆكارێك بۆ به‌ره‌پێشچوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووریی ویلایه‌ته یهككگرتووهكانی ئه‌مه‌ریكا.
زیاتر گوتی، ئێمه ده‌زانین كه گواستنه‌وه‌ی چه‌ك ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و سزادانمان له‌لایه‌ن ڕێكخراوی مافی مرۆڤه‌وه، به‌ڵام هیچ شتێك ئه‌م بڕیاره ناگۆڕێت.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م بڕیاره چه‌ند مانگێكه وردبینی بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا كاری پێ بكرێت. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گۆڕینی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش له‌لایه‌ن تره‌مپ له كۆتا خوله‌كه‌كانی كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه.
له ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ڕێككه‌وتنه حكوومه‌تی وڵاتان زیاتر لێك نزیك ده‌كاته‌وه له سه‌رۆك و به‌رپرسانه‌وه تا سه‌ربازانی وڵاتانیش بۆ ده‌سكه‌وتنی به ملیاران دۆلار له بازرگانی چه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێكارییه ڕۆتینییهكان و ئاسان وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له ئه‌ندامانی ناتۆ و شانشینی سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداو و هه‌روه‌ها ژاپۆن و كۆریای باشوور.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه زیاتر سوودمه‌ند ده‌بن له ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی بریتین لهLockheed Martin Corp، Raytheo General Dynamics Corp و Northrop Grumman Corp، هاوكات پشكه‌كانیشیان له كۆمپانیاكه دوو ئه‌وه‌نده‌ی پێشوو به‌رز بووه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، سه‌ره‌نجامی فرۆشییه‌كانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا 42 ملیار دۆلار بووه له ساڵی پاردا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه گه‌وره‌ترین كێبه‌ركێكاری ئه‌مه‌ریكا كه ڕووسیایه نیوه‌ی نرخی فرۆشی چه‌كی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه.
تره‌مپ ئێسته له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی وڵاتان باس له بڕیاره‌كه‌ی بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه و گه‌شه‌كردنی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی.
له‌م كۆبوونه‌وه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆشكی سپی، دۆناڵد تره‌مپ وێنه و پۆسته‌ری فڕۆكه و چه‌كی ئه‌مه‌ریكی نیشان داوه كه وه‌ك ڕێكلامێكی بازرگانی بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش وای له شیكه‌ره‌وه‌كانی بواری سیاسه‌ت كردووه زیاتر به بازرگان ناوی ببه‌ن نه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕێبه‌رایه‌تیكردنی گه‌لێك.