به‌رپرسانی كاره‌بای گه‌رمیان، ئاشكرایان كرد، دوو حاجی له‌قله‌ق له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆیان كێشاوه به سیمی كاره‌بای شاره‌دێی سه‌رقه‌ڵای سنووری شارۆكه‌ی كفری و كارهبایانن پچڕاندوه.
زاخۆ ئه‌حمه‌د به‌رپرسی هێڵه‌كانی كاره‌بای كه‌لار، به "وشه"ی راگه‌یاند، له شه‌وی ڕابردوه‌وه، پاش خۆكێشانی دوو حاجی له‌قله‌ق به سیمه‌كانی هێڵی كاره‌بای سنووری شاره‌دێی "سه‌رقه‌ڵا"ی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری، كاره‌بای شارۆكه‌كه و شاره‌دێی "كوڵه‌جۆ" و ده‌یان گوند بڕاوه.
زیاتر گوتی: بۆ دڵنیابوون له بڕینی سیمه‌كان به‌هۆی حاجی له‌قله‌قه‌وه، ئه‌وه‌مان بینی كه حاجی له‌قله‌قێك گیانی له‌ده‌ست داوه و یه‌كێكی تریش له‌هه‌مان جێگه باڵی شكاوه.
روونیشی كرده‌وه، بۆچاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته، هێڵمان له سلێمانییه‌وه بۆ هاتووه و له‌چاره‌سه‌ر و به‌ستنه‌وه‌ی سیمه‌كان نزیك بووینه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه ، سیامه‌ند محه‌مه‌د به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند: تیمه‌كانی دابه‌شكردنی هه‌ندێكیان له سنووری شاره‌دێی قه‌ره‌ته‌په‌ن بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی بێ كارهبابوونی دوو شاره‌دێی سنووری خانه‌قین و 100 گوندی شاره‌دێكانی قه‌رته‌په و جه‌باره كه‌ماوه‌ی دوو رۆژه به‌هۆی په‌لاماری داعشه‌وه كاره‌بای ئه‌و ناوچانه پچڕاوه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد، نزیك بووینه‌ته‌وه له‌چاره‌سه‌ری پچڕانی كاره‌بای سنووری سه‌رقه‌ڵا كه به‌هۆی حاجی له‌قله‌قه‌وه پچڕابوو.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هه‌ر له‌م مانگه‌دا ره‌شه‌با و كردوهی تیرۆریستی زیانیانیان به كاره‌بای گه‌رمیان گه‌یاند، بۆ دواجاریش به‌هۆی حاجی له‌قله‌قه‌وه زیان به‌كاره‌بای ناوچه‌كه كه‌وتووه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی