دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ Emoji AR ی بۆ مۆبایله نوێكه‌ی زیاد كرد، چه‌ندان هه‌وادار و به‌كارهێناری ئه‌م ئیمۆجییه داوایان كرد كه ئیمۆجییه‌كه له كاتی ڤیدیۆ چات‌دا به‌كاربهێنرێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له داهێنانه نوێكه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌واداران و به‌كارهێنارانی ئاپی Emoji AR چه‌ندان جار داواكاری ئه‌وه‌یان كردووه كه كۆمپانیا جیهانییه‌كان ڤیدیۆ چاتێك دروست كه‌ن كه بتوانی له رێگه‌ی Emoji AR ه‌وه قسه‌كان ئه‌نجام بدات، له ئه‌نجامدا كۆمپانیای سامسۆنگ بڕیاری دا كه ڤیدیۆ چاتێك دروست بكات كه له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه بتوانیت ڕووبه‌ڕوو قسه بكه‌ی و Emoji AR ه تایبه‌تییه‌كی خۆتی تێدا به‌كار بێنیت.
ئاپی Emoji AR ئاپێكی تایبه‌ته له‌گه‌ڵ دروستكردنی مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی ئێس له ساڵی 2019ه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دروست بووه، ئێسته ئه‌م ئا‌په به‌هۆی خۆشی و ئاسانی و سه‌یری له به‌كارهێنانیدا خه‌ڵكێكی زۆر به كاری دێنێت و سه‌رجه‌م وێنه‌كانی فه‌یسبووك له به‌شی پڕۆفایلدا به به‌كارهێنانی ئه‌م وێنه‌یه وێنه‌كانیان ده‌بێت به وێنه‌ی تابلۆیی و دروستكراوی ئیمۆجی.