ئەنجامی تیروپشكی تیمی پزیشكی بۆ حەج ڕاگەیەندرا

:: PM:09:04:24/04/2018 ‌
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر و سەندیكای پزیشكانی كوردستان تیروپشكیان بۆ ئەو پزیشكانەی وەك  تیمی تەندروستی لەگەڵ حاجیانی كوردستان گەشتی حەج دەكەن ئەنجام دا.

ئەمڕۆ سێشەم 24ـی نیسان/ ئەپریل، د. عەلی سیدا ئەندامی پێشووی تیمی پزیشكی بۆ حەج بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ساڵانە ئەو تیمانە دەگۆڕێن كە یاوەری حاجیان دەكەن بۆ حەج بەمەبەستی پشكنین و چاودێری كردنی تەندروستییان.

ئەو پزیشكە زیاتر گوتی، ئەنجامدانی ئەو تیروپشكە خۆی كارێكی ئاساییە بۆ ئەوەی هەموو پزیشكێك كە ئارەزوو دەكات بچێت و هاوسەنگی دەپارێزێت لە نێوان پزیشكان لە هەموو شار و شارۆكەكانیش ئەو تیروپشكە ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی "وشە" دەستی كەوتووە ناوی پزیشكان بەم شێوەی دەرچووە:

سەفین بەهرام مەغدید ی. پزیشك لە ب ت كاوە.
لیلی عبدڵا ئەحمەد ی. پزیشك لە ب ت نجدی حیدەر. 
هێمن ئەحمەد خدر ی. پزیشك لە ب ت زانكو ----- یەدەگ.
موفەق حسێن ئەحمەد ی. پزیشك لە ب ت نجدی حیدەر --- یەدەگ. 
ژیان ئەحمەد بابكر ی. پزیشك لە ب ت شەهید د كاوە ---- یەدەگ.
نەجمەدین ئەمین سەعید ی. پزیشك لە ب ت دەشتی هەولێر ---- یەدەگ.

بڕیارە بۆ ئەمساڵ هەرێمی كوردستان بە نزیكەی پێنج هەزار هاووڵاتی بەشداری حەجی ساڵی 2018ـی سعوودیە بكات و تێچووی هەر حاجییەكی ئاسایی بە چوار هەزار و 100 دۆلار دیاری كراوە.



وشە - رامیار جەواد