وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سبەی چوارشەم 25ی نیسان/ ئەپریل، مووچەی چەند داودەزگایەكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە، سبەی چوارشەم مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت.
هاوكات لەناو خشتەكەی سبەی مووچەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن دێتە دابەشكردن و تا ڕۆژی پێنجشەم تەواوی داودەزگاكانی حكوومەت مووچەی مانگی یەك وەردەگرن.
دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە
دوێنی "وشە" هەواڵی ئەوەی بڵاو كردەوە، بەغدا بڕی 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی شوبات ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام تا ئێستە هیچ زانیارییەكی فەرمی لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانەوە نییە.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان مانگی ڕابردوو ڕای گەیاند، بەناردنی پارە لەلایەن بەغدا هەرێم دەتوانێت 30 ڕۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەرانی دابەش بكات.