ژنه ئه‌كته‌ر و پێشكه‌شكار "به‌یان عوسمان" ناسراو به "وه‌نه‌وشه" پاش دابڕانێكی زۆر له ڕێی ئه‌كاونتێكی تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرامه‌وه، وێنه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌یان عوسمان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌كی نوێی خۆی و كچه‌كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرن نه‌ده‌بوو كه‌یفی خۆی بكات و پرسه‌كه‌ی كۆچكردوو "پشتیوان" بشكێنێ له كاتێكدا خوشكه‌كه‌ی هێشتا له ناخۆشترین باردایه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌یان عوسمان ئه‌م وێنه‌یه‌ی یه‌كه‌م وێنه‌یه له دوای كۆچی "پشتیوان نووری" كه ده‌كاته هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌كه‌ی "هه‌واڵ عوسمان" له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی به ناوی (هه‌نی) بڵاو كردووه‌ته‌وه و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هه‌وادارانی نووسیویه‌تی: "یه‌كێك له‌و شته جوانانه‌ی خودا به ئێمه‌ی به خشیوه له بیر كردنه".
به‌یان عوسمان له ساڵی 1988 له سلێمانی له‌دایكبووه و به‌هۆی به‌شداریكردنی له درامای "گه‌رده‌لوول" و فیلمی "شیرین"، ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كرد. به‌یان یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره دیاره‌كانی شاری سلێمانی، له پاش ڕۆڵی له درامای "گه‌رده‌لوول" به كه‌سایه‌تیی "وه‌نه‌وشه" ناسرا، ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و ماوه‌یه‌كی زۆره كاری ه‌ونه‌ری نوێی نییه.