هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ، ئێسته یه‌كێكه له‌نه‌خۆشییه باوه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ناو خانماندا زیاتره وه‌ك له پیاوان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆری میزیان زۆر كورتتره به‌به‌راورد به پیاوان.
د. كاوه عوسمان پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌كاتی هه‌وكردنێكی ساده‌ی میزه‌ڵدان یا بۆری میزدا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌ری پزیشكیش به‌كار نه‌هێنێت، به‌ڵام پێویسته ئاو زۆر بخواته‌وه و له‌ماوه‌ی 2 بۆ 3 ڕۆژدا هه‌وكردنه‌كه نامێنێت.
زیاتر گوتى، هه‌وكردنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به هۆی جۆره میكرۆبێكه ده‌بێت كه پێی ده‌گوترێت (ئیكۆلای) خۆی له‌باری ئاسایدا له‌ناو كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤدا هه‌یه و كاتێك ده‌چێته كۆئه‌ندامی میزه‌وه كه‌سه‌كه توشی ئه‌م جۆره هه‌وكردنه ده‌كات، به‌ڵام جاری وا هه‌یه ئه‌م هه‌وكردنه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی كه‌ڕووه‌وه بێت. له‌خانماندا به‌گشتی له‌سه‌روو ته‌مه‌نی (50) ساڵییه‌وه ڕووده‌دات به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌ی كه سوڕی مانگانه ده‌وه‌ستێت، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی چالاكییه سێكسیه‌كانیشه‌وه له‌نێوان ته‌مه‌نی (20 - 35) ساڵیش‌دا زۆر ڕووده‌دات، له پیاوانیشدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دوای گه‌وره‌بوونی پرۆستاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ده‌توانرێت به دوو گرووپ نیشانه‌كان بخرێته ڕوو، گرووپێكیان له‌وكه‌سانه‌دا كه‌تووشی هه‌وكردنی به‌شی خواره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ ده‌بن واته میزه‌ڵدان و بۆری میز، هه‌ست ده‌كه‌ن ئازاری هه‌یه هه‌روه‌ها له‌وكاتانه‌ی كه میز ده‌كه‌ن هه‌ست ده‌كه‌ن بۆری میزیان ده‌كزێته‌وه، زوو زووش ده‌چن بۆ میز كردن، هه‌ندێك جاریش توشی میزه چركه ده‌بن واته نه‌خۆشه‌كه فشارێكی زۆری بۆ دێت كه‌وا تێده‌گات میزه‌ڵدانی پڕه‌و ناچار ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جاری واش هه‌یه میزه‌كه‌یان خوێنی پێوه‌یه.
" له گرووپه‌كه‌ی تر ئه‌وكه‌سانه‌ن كه تووشی هه‌وكردنی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ ده‌بن واته هه‌وكردنی بۆری گورچیله و گورچیله، له‌م حاڵه‌ته‌دا زۆرجار نیشانه‌كانی به‌شی خواره‌وه‌ی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆیان تێدایه، له‌هه‌مانكاتیشدا ئازاری كه‌له‌كه‌یان ده‌بێت و زۆرجاریش نه‌خۆشه‌كه (تا)ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت عاره‌قێكی زۆر ده‌كاته‌وه و له‌رز جه‌سته‌ی داده‌گرێت" ئه‌و پزیشكه واى گوت .
پزیشكه‌كه ده‌ڵێت، له‌كاتی هه‌وكردنێكی ساده‌ی میزه‌ڵدان یا بۆری میزدا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌ری پزیشكیش به‌كارنه‌هێنێـت به‌ڵام ئاو زۆر بخواته‌وه، به‌ڵام زۆرجاریش بۆی هه‌یه حاڵه‌تى نه‌خۆشه‌كه به‌رده‌وام بێتا چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌كرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌گه‌ری زۆره هه‌وكردنه‌كه به‌ناو هه‌موو جه‌سته‌یدا بڵاو بێته‌وه‌و بچێته ناوخوێنیه‌وه و نه‌خۆشییه‌كه قورس‌تر بكات.
ئه‌و پزیشكه ڕوونى ده‌كاته‌وه كه پێویسته له كاتی میزكردندا هه‌وڵبدرێت به دووجار میز بكرێت واته جاری یه‌كه‌م له‌نیوه‌ی میزكردندا بووه‌ستن و دواتر ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه واده‌كات كه میزه‌ڵدان به‌ته‌واوه‌تی به‌تاڵ ببێته‌وه، چونكه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ئه‌م هه‌وكردنه ئه‌وه‌یه كه نه‌خۆش له‌وانه‌یه میزه‌ڵدانی به‌ته‌واوه‌تی به‌تاڵ نه‌كاته‌وه له‌كاتی میزكردندا ئه‌وكاتیش میزه‌كه له‌میزه‌ڵدانیدا ده‌مێنێته‌وه و په‌نگ ده‌خواته‌وه و زۆر به‌ئاسانی به‌كتریاكه ده‌گاته ناوه‌وه و تووشی هه‌وكردنیان ده‌كات .
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌یشكرد، دره‌نگ میزكردن خۆی ئه‌گه‌ر نه‌بوبێت به‌خوو كاریگه‌ریه‌كی ڕاسته‌وخۆی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیكات به‌خوو میز زۆر ڕابگرێت ئه‌مه‌ش واده‌كات ورده ورده میزه‌ڵدانی بكشێت و ئه‌وكاتیش ئه‌و ماسولكه‌یه‌ی كه به‌ده‌وری میزه‌ڵدانداوه‌یه له‌كاتی میزكردندا گرژده‌بێت و میزه‌كه ده‌كاته ده‌ره‌وه تووشی سست بوون ده‌بێت و ناتوانێت هه‌موو میزه‌كه بكاته ده‌ره‌وه، ئه‌وكات ڕێژه‌یه‌ك له میزه‌كه ده‌مێنێته‌وه له میزه‌ڵدانیدا و توانای به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی نابێت و كه‌سه‌كه زوو زوو توشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ ده‌بێت .
ئایا نه‌خۆشییه‌كه له‌ڕێگه‌ی سێكسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه؟
دكتۆر كاوه زیاتر گوتی، ده‌كرێت بگوازرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی به‌كتریاوه ده‌بێت و ئه‌و به‌كتریایه‌ش له‌ڕێگه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كێك له دوو ڕه‌گه‌زه‌كه كێشه‌ی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆی هه‌بێت پێویسته تا ئه‌وكاته‌ی هه‌وكردنه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێ و چاك ده‌بێته‌وه له‌كاتی سێكس كردن‌دا (كۆندۆم) به‌كاربهێنرێت بۆ خۆپاراستن.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و پزیشكه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كه به‌هۆی به‌كتریاوه‌یه، پرسی پاكوخاوێنی زۆر گرنگه به‌تایبه‌تی له‌خانماندا كه پێویسته ده‌وروبه‌ری دامێنیان به‌پاك و خاوێنی و وشكی ڕابگرن، چونكه ئه‌مه كارێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ خۆپاراستن، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌دا پێویسته له‌كاتی ته‌والێتكردندا به‌شی پێشه‌وه‌ی له‌ش له‌پێشدا پاك بكرێته‌وه پاشان به‌شی دواوه، بۆئه‌وه‌ی به‌كتریا له‌به‌شی دواوه نه‌گوازرێته‌وه بۆ به‌شی پێشه‌وه‌و هه‌وكردن دروست بكات.
به‌گشتی ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر پێویست و گرنگه، هه‌روه‌ها میز زۆر ڕانه‌گیرێت و پێش خه‌وتنیش پێویسته میزه‌ڵدان به‌تاڵ بكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا هاوسه‌ره‌كان له‌دوای كرداری جووت بوون پێویسته میزه‌ڵدانیان به‌تاڵ بكه‌نه‌وه.