لەرزۆكی یان لەرزینی لەش یان دەست و دەنگ، ناوە ناوە شتێكی ئاساییە ئەگەر هۆكارەكەی هەستكردن بە سەرما بێت وەیان هەڵچوون و دەمارگیری بێت، بەڵام كەی نائاساییە و پێوەیست بە سەردانیكردنی پزیشك دەكات؟.
ئەگەر ئەو لەرزینە بەردەوام بێت بەبێ ئەو هۆكارانەی سەرەوە ئەو كات پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت بۆ زانینی هۆكارەكانی تر، لەرزین چەند هۆكارێكی هەیە وەك زۆر خواردنی كافایین یان وەرگرتنی دەرمانی دیاریكراو وەیان دابەزینی رێژەی شەكر لە خوێن، هەروەها رەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ تووشبوون بە چەند نەخۆشییەك وەك پاركنسۆن (پەككەوتەیی لەرزۆك).
رەنگە لای كەسانی بەتەمەن بەبێ بوونی نەخۆشی چەند بەشێكی لەشیان تووشی لەرزین بێت كە بە لەرزۆكی دەناسرێت و هۆكارەكەی نادیارە و بریتییە لە شێوانی جوڵەی لەش. لەرزۆكی ئاساییانە لەرزینی دوو باسك و دەستەكان و پەنجەكان دەگرێتەوە و رەنگە هەندێكجاریش لەرزینی سەر و دەنگە ژێكان و چەند بەشێكی تری لەش لەكاتی خواردن و نووسین بگرێتەوە. بۆیە لەو حاڵەتانە پێویستە راستەوخۆ و بەپەلە راوێژ بە پزیشكی شارەزا بكرێت.