سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له شاری كه‌ركووك ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی كاروباری ناوخۆ و ته‌ناهی كه‌ركووكیان به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی ڕاكردنی ئه‌فسه‌ره داواكراوه‌كه‌ی كه‌ركووك بۆ سلێمانی گرتووه.
له ماوه‌ی ڕابردوو هێزه‌كانی عێراق له كه‌ركووك فه‌رمانی گرتنیان بۆ ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی سوات به ناوی نه‌قیب "لوئه‌ی" ده‌ركرد، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تیرۆریستێكی گیراو دانیان به‌وه‌دا نا فه‌رمانیان له‌و وه‌رگرتووه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی، دوای ئاشكرابوونی ئه‌و ئه‌فسه‌ره به نهێنی گه‌یه‌نرایه سلێمانی، چونكه دۆستی لاهور جه‌نگی جه‌نگی بووه و ئه‌و حه‌شاری داوه، له كاتێكدا ئه‌و نه‌قیبه به‌رپرسه له ئه‌نجامدانی چه‌ندان كرده‌ی تیرۆریستی له كه‌ركووك.
سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه به "
غه‌دپرێس"ی ڕاگه‌یاند، دژه تیرۆری عێراق له كه‌ركووك و به‌رپرسانی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵمه‌تی سه‌پاندنی یاسا به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی كه‌ركووكیان گرتووه به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی نه‌قیب لوئه‌ی له هه‌ڵاتنی له كه‌ركووك و چوونی بۆ سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی كه‌ركووك یه‌كێكه له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆر هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و گیراوه و ئێسته له گرتووخانه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی كه‌ركووك پله‌ی "عه‌مید"ی هه‌یه و یارمه‌تی ده‌رچوونی نه‌قیب لوئه‌ی داوه له كه‌ركووك، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به فه‌رمی فه‌رمانی گرتنی له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بۆ ده‌رچوو و وه‌ك تیرۆریستێكی داواكراو له شوێنی گرتنی، یارمه‌تی داوه ڕا بكات.
جێی باسه پێشتر "وشه" بڵاوی كرده‌وه نه‌قیب لوئه‌ی و هاوكارانی كه‌سی نزیكی لاهور جه‌نگی بوون، بۆیه خۆیان گه‌یاندووه‌ته سلێمانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو كه ده‌ستی له چه‌ندان كرده‌ی تیرۆریستی هه‌بووه.