چه‌كدارانی نه‌ناسراو له كرده‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی و سه‌رۆكی یه‌كێتی تایكواندۆی عێراق "به‌شار مسته‌فا"یان ڕفاند.
وه‌زیری لاوانی عێراق عه‌بدولحوسێن عه‌بتان و وه‌زیری ناوخۆ قاسم ئه‌عره‌جی له‌سه‌ر ڕفاندنی ئه‌و به‌رپرسه هاتوونه‌ته ده‌نگ و ده‌یانه‌وێ به خێرایی چاره‌نووسی بدۆزنه‌وه و ڕزگاری بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه به‌شار مسته‌فا كورده و خه‌ڵكی پارێزگای دهۆكه و پێشتریش له ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ده‌ركردن و ڕفاندنیان له كورد له پارێزگاگانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد، به‌شار مسته‌فا و كه‌سێكی تر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسه‌وه له بازگه‌یه‌كی وه‌همی له ڕێی نێوان به‌غدا و كه‌ربه‌لا به دیاریی كراوی له ناوچه‌ی مه‌سیبی باشووری پارێزگای بابل ڕفێنراون.
ئه‌مینداری یه‌كێتی تایكواندنی عێراق عه‌بدولره‌زا عه‌لی له‌وباره‌وه گوتی، زیاتر له 20 چه‌كدار به ده‌مامك و جلی سه‌ربازییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شار مسته‌فا و په‌لاماریان دا، ئه‌و چه‌كدارانه به‌ر له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شار مسته‌فا چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی تریان تێپه‌ڕ كرد، بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێك هه‌بێ، به‌ڵام كاتێك ناسنامه‌ی به‌شار مسته‌فا و شوفێره‌كه‌یان بینی، له ئۆتۆمبێله‌كه دایان گرتن و لێیان دان و دواتر به پێنج ئۆتۆمبێله‌وه ڕۆیشتن و ئه‌وانیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.