وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ڕووسیای دایه‌وه له‌باره‌ی ناردنی سیسته‌می مووشه‌كی S300 بۆ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و دووپاتی كرده‌وه، مۆسكۆ به‌م كاره‌ی ده‌یه‌وێ ئه‌سه‌د كۆمه‌ڵكوژی زیاتر ئه‌نجام بدات.
گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سه‌ركردایه‌تی ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریكا "سانتكوم" ئیریك باهون له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ڕووسیا و پێویسته ئێسته هه‌مووان كار له‌سه‌ر گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ خه‌ڵكی سووریا بكه‌ن و هانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بده‌ن، تا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی گرژییه‌كان به كۆتا بێنێ و ناكرێ له شوێنی ئه‌وه چه‌كی پێشكه‌وتوو تری پێ بدرێ، تا كۆمه‌ڵكوژی زیاتر ئه‌نجام بدات.
هاوكات باهون دووپاتی كرده‌وه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی دووپات له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕووسیا ده‌كه‌نه‌وه، له كه‌ناڵه‌كانی كه‌م كردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له سووریا.
پێشتر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رپرسانی مۆسكۆ دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه مۆسكۆ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ناردنی سیسته‌می ده‌ژ مووشه‌كی ئێس 300 بۆ ڕژێمی ئه‌سه‌د، ئه‌مه‌یش له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا كه له 14ی نیسان/ئه‌پریل كردیانه سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌سه‌د.