وادەی یارییەكەی ئەمڕۆی نێوان بایرن میونشن و ریال مەدرید

:: AM:09:57:25/04/2018 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا مێوانداری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكات.

وادەی بەڕێوەچوونی یارییەكە

یارییەكە لە چوارچێوەی یارییەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپایە و سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان دەست پێ دەكات.

یاریگەی یارییەكە

یارییەكە لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.

ناوبژیوانی یارییەكە

یارییەكە لەلایەن دەستەیەك لە ناوبژیوانانی هۆڵەندی بەسەركردایەتی بیۆرن كیپەرز بەڕێوە دەچێت.

یاریی گەڕانەوە

ئەمشەو یاریی چوون بەڕێوە دەچێت، سێشەمی هەفتەی داهاتووش یاریی گەڕانەوە لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوە دەچێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م