وێنە.. درێسی وەرزی داهاتووی ئارسناڵ ببینە

:: AM:10:26:25/04/2018 ‌

چەند سەرچاوە رۆژنامەوانیی بەشێوەی نهێنی وێنەی درێسی وەرزی داهاتووی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییان دەست كەوتووە و بڵاویان كردووەتەوە.

ماڵپەڕی (فوتی هێدلاینز) كە ساڵانە گرینگییەكی تایبەت بە درێسی یانە گەورەكانی ئەوروپا دەدات، ئەمجارە وێنەی درێسی وەرزی داهاتووی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بڵاو كردەوە.

ماڵپەڕەكە ئاشكراشی كرد: وەرزی داهاتوو دوایین وەرز دەبێت درێسی یانەی ئارسناڵ لەلایەن كۆمپانیای (پوما) دروست بكرێ، بۆ وەرزی دادێ یانەكە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیای (ئەدیدایس)ی ئەڵمانی ئیمزا كردووە.

بەگوێرەی گرێبەستەكەی نێوان یانەی ئارسناڵ و كۆمپانیای ئەدیدایس درێسی یانەكە لە وەرزی 2019-2020 بۆ یەكەمجار درێسی یانەكە لەلایەن كۆمپانیاكە دروست دەكرێ و بۆ هەر ساڵێكیش بڕی 40 ملیۆن پاوەن دەدات بە یانەكەی شاری لەندەن.

درێسی وەرزی داهاتووی یانەی ئارسناڵ تاڕادەیەكی زۆر لە درێسی ئێستای یانەكە دەچێت، تەنیا جیاوازی ئەوەیە كە ملی درێسەكە یاخەیی نییە و بازنەییە لەگەڵ ئەوەشدا رەنگی سوورەكە نەخشێكی ورد و بچووكی دەبێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م