سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، حكوومه‌تی كه‌نه‌دا كاروانێكی چه‌كی بۆ هێزه كوردییه‌كان ناردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه ڕێی لێ گیراوه و ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه چه‌كه‌كان بگه‌یه‌نرێته ده‌ست پێشمه‌رگه.
پێگه‌ی
middleeasteye له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی كه‌نه‌دا تا ئێسته له هه‌وڵدایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاره‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه له‌كاتی شه‌ڕی داعش بۆ پێشمه‌رگه‌ی ناردبوو به بڕی حه‌وت ملیۆن دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غدا بلۆك كرابوو و ڕێی پێ نه‌درابوو بگه‌نه ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كانه یارمه‌تی كورد بده‌ن بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی كوردی و وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی.
حكوومه‌تی كه‌نه‌دا به‌رنامه‌ی مه‌شقكردنی سه‌ربازانی له عێراق ڕاگرت له‌دوای ئه‌وه‌ی كێشه و ناكۆكی دروست بوو له نێوان كورد و به‌غدا، به‌ڵام زیاتر له 100 سه‌ربازی سوپای كه‌نه‌دا له عێراقدا ماون.
پاتریسیا برۆنێل به‌رپرسی گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی كه‌نه‌دا ڕای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی له عێراق ڕوو ده‌دا پێویستی به‌بیركردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاره‌یه‌كه بۆ گه‌یاندنی كاروانه‌كانی چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه.
زیاتر گوتی، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كه‌نه‌دا له ئاماده‌باشیدایه و هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ گه‌یاندنی كاروانه‌كان به شێوه‌یه‌كی گره‌نتی و له كاتێكی گونجاو‌دا بۆ ده‌ستی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ئێسته هیچ پلانێك دانه‌نراوه و ته‌نیا بژارده‌كانمان تاقی ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، كاروانه‌كه بڕی 7.5$ ملیۆن دۆلار چه‌كی سه‌ربازی و بڕی 12.2$ ملیۆن دۆلار كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی تێدایه.