به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستانی ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ پاشان بۆ په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 29 پله و نزمترین پله‌یش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی لاوازی توركیا و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی لاوازی ده‌ریای سوور ده‌بێ، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان، ئه‌گه‌ری نمه‌بارانێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كان بوونی هه‌یه، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له زۆربه‌ی كاته‌كان، له كه‌ركووكیش ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 30 پله و نزمترین پله‌یش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.