له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی چین، منداڵێكی ساوا كه له‌ناو ئۆتۆمبێلدا له‌گه‌ڵ دایك و باوكی به‌ره‌و شوێنێك ده‌ڕۆن، ده‌كه‌وێته خواره‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كیش خێزانه‌كه‌ی هه‌ستی پێ ناكه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی منداڵێكی 10 مانگ بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه له‌ناو ئۆتۆمبێلدا له‌گه‌ڵ دایك و باوكی به‌ره‌و شوێنێك ده‌ڕۆن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه و هیچ پشتێنێكی سه‌لامه‌تی لێ نه‌به‌ستراوه، به خراپی ده‌كه‌وێت.
دایك و باوكی ئه‌م منداڵه به قسه‌وه سه‌رقاڵن و ئاگایان له منداڵه‌كه‌یان نییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه به‌جێی ده‌هێڵن تا ده‌گه‌ن به ترافیك لایتێك، له‌وێ هه‌ست به نه‌بوونی منداڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه تا بیهێننه‌وه.
وه‌ك له ڤیدیۆی كامێرای چاودێریدا ده‌ركه‌وتووه، منداڵه‌كه بۆ ماوه‌ی 22 چركه ده‌كه‌وێت له‌وسه‌ر شه‌قامه به‌جێ ده‌هێڵرێت، ئینجا خێزانه‌كه‌ی پێی ده‌زانن و ده‌چن بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی.
ڤیدیۆكه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆ كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و دایك و باوكه ڕۆیشتووه، گله‌یی له شێوازی به‌خێوكردن و ئاگاداربوونه‌وه‌یان له منداڵه‌كه‌یان كراوه.
دایكی منداڵه‌كه‌ش به په‌له منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌و نزیكترین نه‌خۆشخانه بردووه، به‌ڵام بۆ میدیاكان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه بارودۆخی منداڵه‌كه له چ حاڵه‌تێكدایه.