پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی یارییەكەی بایرن میونشن و ریال مەدرید
بێگومان هەردوو راهێنەر یۆپ هاینكس و زێنەدین زێدان تاڕادەیەك خۆیان یەكلایی كردووەتەوە بۆ دیاریكردنی پێكهاتەی یارییەكەی ئەمڕۆی نێوان بایرن میونشنی ئەڵمانی و ریال مەدریدی ئیسپانی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.
ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی بایرن میونشن لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا مێوانداری یانەی ریال مەدرید دەكات.
لای خۆمانەوە بۆ خوێنەرانی (وشە) پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی ئەمڕۆی نێوان بایرن میونشن و ریال مەدرید بەمشێوەی خوارەوە دەخەینەڕوو:-
بایرن میونشن/ 4-5-1
گۆڵپارێز: زڤن ئۆلریخ
بەرگری: رافینیا، ماتس هۆملز، گیرۆم بواتینگ و جوشوا كیمیش
ناوەڕاست: چاڤی مارتینێز، خامیس رۆدریگیز، ئارین رۆبن، فڕانك ریبێری و گیرارد مولەر
هێرشبەر: رۆبەرت لیڤاندۆفیسكی
ریال مەدرید/ 4-4-2
گۆڵپارێز: ناڤاس
بەرگری: مارسێلۆ، رامۆس، ڤاران و كارڤاخال
ناوەڕاست: ئیسكۆ، تۆنی كڕووس، كاسیمێڕۆ و لوكا مۆدریچ
هێرشبەر: كریستیانۆ و كەریم بەنزیما
وشە -
ئامانج ئهكرهم