كه‌ناڵێكى لبنانى ئاشكراى ده‌كات، وڵاتانى كه‌نداو پیلانگێڕیى له دژى شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ له شارى ره‌قه و چه‌ندان شوێنى تر ئه‌وان دوور بخه‌نه‌وه و شوێنه‌كانیان راده‌ستى جه‌یشولئیسلام بكه‌ن.
سایتى كه‌ناڵى
"جه‌دید"ى لبنانى ئاشكراى ده‌كات، كه چه‌ند وڵاتێكى كه‌نداو له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان هێزه كوردییه‌كان له شارى ره‌قه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ربكه‌ن و له شوێنى ئه‌وان چه‌كدارانى گرووپى توندڕه‌وى جه‌یشولئیسلام جێگیر بكه‌ن.
كه‌ناڵه‌كه پشتى به سه‌رچاوه‌یه‌كى كوردى به‌ستووه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه، به پێى زانیارییه‌كان سه‌ره‌تا ئه‌و هێزه‌ى كه به جه‌یشولئیسلام ناسراوه و له لایه‌ن سعوودیه‌وه پشتگیرى ده‌كرێت، شارى ره‌قه‌یان ده‌درێته ده‌ست، دواى ئه‌وانیش هۆزه عه‌ره‌بییه‌كان به پاڵپشتى قه‌ته‌ر و ئیمارات و سعوودیه و به چاودێرى ئه‌مه‌ریكا، ده‌سه‌ڵاتى ناوچه‌كه‌یان پێ ده‌درێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى كه‌ناڵى جه‌دید روونى ده‌كاته‌وه، یه‌كێك له پیلانگێڕییهكانى تر ئه‌وه‌یه، چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان له هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات جیا بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نیا له‌كاتى لێسه‌ندنه‌وه‌ى ناوچه‌كه به ته‌نیا شه‌ڕڤانه كورده‌كان دوور بخرێنه‌وه.
دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هێزێكى تر دروست ده‌كرێت كه ده‌بێت %60ى عه‌ره‌ب بێت، كوردیش ته‌نیا ناوچه‌كانى خۆیان به‌ده‌ست ده‌مێنێته‌وه و كارگێڕى ناوچه‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن.