دركاندنی هه‌ستی خۆشه‌وسیتی بۆ كه‌سی به‌رانبه‌رت شتێكی هێنده ئه‌سته‌م نییه كه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر كه‌س لێی ده‌ترسێت و ناتوانێت به‌رده‌وام ئه‌و ڕاستییه دووباره بكاته‌وه.
له‌بیرته كه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار به هاوسه‌ر یان خۆشه‌ویسته‌كه‌ت گوتووه خۆشم ده‌وێی؟ بێگومان به‌ڵێ بیرته و له‌وانه‌یه به بارودۆخێكی ده‌روونی زۆر سه‌ختیشدا تێپه‌ڕی بیت تا ئه‌و قسه‌یه‌ت كردووه، ئه‌م ترسه‌ش وای لێ كردووی زۆر به ئه‌سته‌م بتوانی دووباره‌ی بكه‌یته‌وه، یان له سه‌ره‌تادا بیڵێی.
هۆكاره‌كانی ترسی مرۆڤ له گوتنی "خۆشم ده‌وێی" به به‌رانبه‌ره‌كه‌یان، بۆ ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
_ ده‌ترسن ژیانیان لێ بگۆڕێت و ناچاریان بكات دوای خۆشه‌ویستی هه‌ندێك كار ئه‌نجام بده‌ن، واته ئه‌گه‌ر به كه‌سێك بڵێی كه خۆشت ده‌وێت، چاوه‌ڕێ ده‌كات چه‌ند شتێكی بۆ ئه‌نجام بده‌یت و له پێناو ئه‌و هه‌ندێك شت بكه‌ی، كه پێشتر به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بووه، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ره‌تا كه‌مێك قورسه.
_ ده‌ترسن كه‌سایه‌تییه‌كی لاوازتان لێ ده‌رچێت، زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی له شكستهێنانی خۆشه‌ویستی ده‌ترسن، بۆیه ئه‌و نهێنییه نادركێنن، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌و شكسته بپارێزن و تووشی خه‌مۆكی نه‌بن.
_ له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كه له لایه‌ن به‌رانبه‌ره‌وه ده‌ترسن، چونكه ئیتر بێگومان له لای به‌رانبه‌ره‌كه‌یان ده‌گۆڕێن.
_ ده‌ترسن هه‌ستیان بریندار بكرێت، چونكه چوونه ناو پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی زۆر جار تووشی شكانی دڵه‌كان و برینداركردنی هه‌سته‌كان ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر له خه‌ڵكی بۆ خۆپاراستن له‌و بارودۆخه شاردنه‌وه‌ی هه‌ستیان به گونجاوتر ده‌زانن.
_ شتێك نییه له ده‌وروبه‌ری ئه‌و كه‌سانه كه وایان لێ بكات به ئاسانی ئه‌و هه‌سته‌یان ده‌ربڕن و له هیچ نه‌ترسن.
_ ناتوانن هه‌ستی خۆیان به وشه ده‌ربڕن، بۆیه لێی ده‌ترسن.
_ نازانێت وشه‌ی خۆشه‌ویستی به‌كار بێنێت، پێی وایه له‌م نایه‌ت و له كه‌سایه‌تی ئه‌و گونجاو نییه، بێ‌ئاگان له‌وه‌ی وشه‌ی خۆشه‌ویستی موڵكی هه‌موو تاكێكه و پێویسته بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی به‌كار بهێنێت.