له ڕووسیا ئاماره‌كانی ئه‌و پیاوانه‌ی كار ده‌كه‌ن به پێی كاتی كاركردن و هه‌لی سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیاندا، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه پیاوانی خێزاندار زیاتر هه‌لی سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه وه‌ك له سه‌ڵته‌كان.
وه‌زاره‌تی ئاماره حكوومییه‌كانی ڕووسیا، بۆ ماڵپه‌ڕی ئه‌زفستیای ڕووسی بڵاو كرده‌وه، كه به پێی ئاماره‌كانی لای ئه‌وانه، پیاوانی خێزاندار زیاتر توانا و حه‌زیان بۆ كاركردن هه‌یه وه‌ك له گه‌نجه سه‌ڵته‌كان، ئه‌مه‌شی به كاتی كاركردنه‌كانیان سه‌لماندووه.
پیاوی خێزاندار له هه‌فته‌یه‌كدا 39.5 سه‌عات كار ده‌كات، له به‌رانبه‌ردا پیاوی جیابووه‌وه له خێزانه‌كه‌ی یان گه‌نجی سه‌ڵت 39.2 سه‌عات كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش مانای وایه توانای كاركردن له پیاوی خێزانداردا به ڕێژه‌یه‌كی دیار زیاتره له گه‌نجی سه‌ڵت.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاماره بۆ ژناینش وه‌رگیرا، ده‌ركه‌وت ژنانی جیابووه‌وه له مێرده‌كانیان له هه‌فته‌یه‌كدا 37.8 سه‌عات كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام كچه سه‌ڵته‌كان 37.4 سه‌عات، بێوه‌ژنه‌كانیش 36.4 سه‌عات، كه‌چی كچه گه‌نجه‌كان ته‌نیا 36.2 سه‌عات كار ده‌كه‌ن، ئه‌م ڕێژانه‌ش رێك پێچه‌وانه‌ی پیاوان بوون.
به‌مه‌ش ئه‌وه سه‌لمێنرا كه پیاوانی خێزاندار زۆر توانا و حه‌زی كاركردنیان هه‌یه، به‌ڵام ژنی خێزاندار ئه‌و توانا و حه‌زه‌ی جارانی نامێنێت و حه‌ز به پشوو ده‌كات، بۆیه پیاوان دوای هاوسه‌رگیری زیاتر ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیان له بواره‌كانی ژیانیان هه‌یه.