فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌م هێنراوه، له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئیتاڵیا، به‌شدارى ده‌كات و كێبه‌ركێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شدارى فیلمه‌كه‌ى له‌و فێستیڤاڵه‌دا وتی " فیلمی (ئه‌یلان) له فێستیڤاڵى رۆما سینه‌ما دۆكیۆمێنتهر كه له ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت به‌شدارى ده‌كات و كێبه‌ركێى بردنه‌وه‌ى خه‌ڵات ده‌كات".
له‌باره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه‌وه ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر وتی "چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سوریا شه‌ڕ ده‌ست پێ ده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه به‌ر و به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ ده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی".
فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و ئومێد رۆژ مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی كردووه.
دواین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به‌ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له ده‌یان فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد و چه‌ندان خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا.
جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبووی ساڵی 1983ی هه‌ولێر، ساڵی 2001 ده‌ستی داوه‌ته كاری سینه‌مایی و له نزیكه‌ی 40 كورته فیلم 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه و له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات.