هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا كه له‌گه‌ڵ دینای گۆرانیبێژدایه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بۆ كاری كلیپی گۆرانییه‌ك چوونه‌ته لبنان.
له نوێترین پۆستیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، هه‌ڵكه‌وت زاهیر وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دینای گۆارنیبێژی تازه پێگه‌یشتوو و قوتابیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له‌به‌ر كاری كلیپێك بۆ دینا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه. به‌ڵام له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاتی كلیپه‌كه هیچ زانیارییه‌كی نه‌دركاندووه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی سه‌تان ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه گوتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، هه‌ڵكه‌وت بۆ یه‌كه‌م جار پێش چه‌ند ساڵێك وه‌ك تاكه ئاوازدانه‌ری كورد له فێستیڤاڵێكی موزیكی جیهانی كه له توركیا ئه‌نجام درا، خه‌ڵاتی باشترین ئاوازدانه‌ری ساڵی له‌سه‌ر ئاستی دنیا پێ به‌خشراوه، له‌وێشدا كه به پێی ڕێسای فێستیڤاڵه‌كه ئه‌لبوومێكی بۆ به‌رهه‌م دێنن، زاهیر ئه‌لبوومێكی ئاینی پێشكه‌ش كرد.