له ده‌ڤه‌ری بارزان، هه‌نگه‌وانێك زیاتر له 20 هه‌زار هه‌نگی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دانا بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌و هه‌نگانه پێوه‌ی بده‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه له توانایدا به‌رگه‌ی هه‌نگی زیاتریش بگرێت.
"محه‌مه‌د ساڵح" هه‌نگه‌وانێكی دانیشتووی ده‌ڤه‌ری بارزانه، وه‌ك شاره‌زایه‌ك له به‌خێوكردنی هه‌نگ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "هه‌نگه‌كان دوو جۆرن، ئه‌وانیش پاسه‌وان و كاركه‌رن، به گشتی ته‌واوی هه‌نگه‌كان پاسه‌وانی شاژنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ریش تۆ بته‌وێت كۆمه‌ڵه هه‌نگێك له‌سه‌ر خۆت كۆ بكه‌یته‌وه، ته‌نیا پێویسته شاژنه‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ت دانێی، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ هه‌موو هه‌نگه‌كانی تر له ده‌ورت كۆ ده‌بنه‌وه و دێنه سه‌ر جه‌سته‌ت، ئه‌گه‌ر نه‌شترسی و هیچ ڕه‌فتارێكی نه‌شیاویان به‌رانبه‌ر نه‌كه‌ی، بێگومان پێوه‌ت ناده‌ن و ئازارت ناده‌ن، هه‌روه‌ها به لابردنی شاژنه‌كه‌یان هه‌موو ئه‌وانی تریش لا ده‌چن".
محه‌مه‌د زیاتر له 20 ساڵه هه‌نگ به‌خێو ده‌كات و بازرگانییان پێوه ده‌كات، بۆیه شاره‌زایییه‌كی باشی له جۆره‌كانی هه‌نگ هه‌یه، پێی وایه باشترین جۆری هه‌نگوین ئه‌وه‌یه كه هه‌نگه‌كه‌ی له‌ناو سروشتی ناوچه شاخاوییه‌كان به‌خێو ده‌كرێن، چونكه به هیچ جۆرێك شه‌كریان تێدا به‌كار نایه‌ت.
له كوردستان هه‌نگوینی باڵه‌كایه‌تی و سه‌رشێخان باشترین جۆرن، چونكه ناوچه‌كه‌یان شاخاوییه و به‌رده‌وام سه‌وزه و پڕه له گوڵ و گوڵزار كه بۆ دروستكردنی هه‌نگوین پێویستن.
گرانترین نرخی هه‌نگوین له كوردستان به 70 هه‌زار دیناره كه باشترین جۆریه‌تی و سروشتییه، به‌ڵام هه‌رزانترینیان كه به سێ هه‌زار دیناره، به بڕێكی زۆر كه‌م هه‌نگوینی سروشتییه و شه‌كری تێدا به‌كار هاتووه.
بارزان_ نه‌وزاد هلۆری