كچێك بۆ ڕۆژی ئاهه‌نگی ده‌رچوونه‌كه‌ی بڕیاری دروستكردنی كراسێكی دا كه له هی هیچ كه‌سێك نه‌چێت، بۆیه له عه‌لاگه‌ی خۆڵ كراسێكی ڕه‌شی بۆ خۆی دروست كرد.
ئه‌مبه‌ر شۆل كچێكی گه‌نجی خوێندكار بوو، بۆ ڕۆژی ئاهه‌نگی ده‌رچوونه‌كه‌ی له زانكۆ حه‌زی كرد كراسی ئه‌و له هی هه‌موو قوتابییه‌كان جیاوازتر بێ، بۆیه به لایه‌نی گاڵته‌وه به خۆی گوت كراسێك له عه‌لاگه‌ی خۆڵ دروست بكات باشه و جیاواز ده‌بێت.
به‌ڵام كاتێك سه‌ردانی بازاڕی كرد و ورده ورده چه‌ند پێداویستییه‌ك هاته به‌رچاوی كه بۆ دروستكردنی كراسه‌كه گونجاو ده‌بن، گاڵته‌كه‌ی كرده ڕاستی و دروستی كرد.
هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ئه‌و كراسه‌ی به ڤیدیۆیه‌ك بڵاو كرده‌وه، به‌مه‌ش ناوی له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌ركرد، كه ڕه‌نگه له ئاینده‌دا چه‌ندان كچی تریش لاسایی بكه‌نه‌وه و كراسی له‌و شێوه‌یه دروست بكه‌ن.