دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئۆپۆزسیۆن چوونه ناو حزبێكى نوێ، بۆ ئه‌وه‌ى حزبه‌كه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن بكات، ئێسته به‌نیازن دووه‌م زه‌برى خۆیان له ئه‌ردۆغان بده‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو 15 په‌رله‌مانتارى جه‌هه‌په، چوونه ریزه‌كانى "ئیی پارتى"، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م حزبه نوێیه له هه‌ڵبژاردن دوور نه‌خرێته‌وه، چونكه ته‌نیا پێنج ئه‌ندام په‌رله‌مانى هه‌بوو، به‌پێى یاساى توركیاش هه‌ر حزبێك له 15 ئه‌ندامى كه‌متر هه‌بێت، ئه‌وا له هه‌ڵبژاردنه‌كان دوور ده‌خرێته‌وه.
ئۆپۆزسیۆنى توركیا كه گه‌وره‌ترین حزبیان پارتى گه‌لى كۆمارییه، ئامانجێكى تریان له به‌شداربوونى ئه‌و حزبه هه‌بوو، چونكه حزبه نوێیه‌كه كاندیدى بۆ سه‌رۆكایه‌تى توركیا ده‌بێت كه ئه‌میرال ئهكشناره، ژنێكى سه‌رسه‌خته و رقێكى توندى له به‌رانبه‌ر ئاكپارتى هه‌یه.
دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئۆپۆزسیۆنى به هه‌نگاوێكى ئاستنزم نیشان دا و گوتى، "كاره‌ساته په‌رله‌مان بگاته ئه‌و ئاسته".
دواى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، ئێسته ئۆپۆزسیۆن سه‌رقاڵى وه‌شاندنى زه‌برى دووه‌مه له ئه‌ردۆغان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌نیازه عه‌بدوڵا گولى سه‌رۆكى پێشووى توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كاندید بكات.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كه به مه‌هه‌په ده‌ناسرێت، نیگه‌رانى خۆى له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ى ئۆپۆزسیۆن ده‌ربڕیوه. باخچه‌لى تاكه هاوپه‌یمانى ئه‌ردۆغانه و هه‌ر ئه‌ویش چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر پاڵپشتى خۆى بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راگه‌یاندووه.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى ئه‌مڕۆ چه‌ند
تویتێكى كردووه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئۆپۆزسیۆن به "ستراتیجى چه‌په‌ڵ" ناو ده‌بات، ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ى ئه‌ردۆغان نووسیویه‌تى، "ستراتیجێكى چه‌په‌ڵ هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى راى گشتى به‌و ئاراسته‌یه ببرێت سه‌رۆكى پێشوو عه‌بدوڵا گول بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كاندید بكاته‌وه".