كۆمپانیای ئه‌سووس بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2018 نوێترین به‌رهه‌می خۆی خسته بازاڕه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م مۆبایله جیاواز له ئه‌وانی تر دروست كراوه و به به‌هێزترین به‌رهه‌م داده‌نرێت كه تا ئێسته كۆمپانیاكه دروستی كردبێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ئه‌سووس ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌سووسی تایوانی بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "ZenFone Max Pro M1" ه‌وه، ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به شێوازێكی زۆر جوان دیزاین كراوه و هێز و خێرایییه‌كی زۆری هه‌یه كه كۆمپانیاكه به به‌هێترین مۆبایل ناوای ده‌بات.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله به‌هێزه‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 5000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 636، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی هه‌شت مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 13 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.99 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2160 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوارگێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.