وێنه‌ی ژنێكی ئیسپانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له تره‌مپ ده‌چێت، ئه‌مه‌ش له دنیادا ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
ئه‌م ژنه ناوی دولاریس ئه‌نتیلۆیه، له كاتی چاككردنی باخه‌كه‌یدا وێنه‌یه‌كی به خاكه‌نازی باخ چاككردنه‌وه گیراوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئیسپانیا و ئه‌مه‌ریكاش ده‌نگی داوه‌ته‌وه و به لێكچووترین هاوشێوه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای داده‌نێن.
به‌ناوبانگبوونی ئه‌م ژنه هێنده زۆر بووه، كه به‌شێكی زۆری میدیاكان چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی و ڕاپۆرتی ته‌له‌ڤزیۆنییان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه.
له یه‌كێك له دیمانه‌كاندا، ئه‌نتیلۆ به ڕۆژنامه‌ی "لافۆز دی جالیسیا"ی ئیسپانی گوتووه كه وێنه‌كه‌ی به شتێكی ئاسایی بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌رگیز باوه‌ڕی نه‌كردووه به‌و شێوه‌یه ده‌نگ بداته‌وه، بێگومانیشه ئه‌وه به‌هۆی ڕه‌نگی قژیه‌وه بووه. هه‌روه‌ها كچه‌كه‌شی ده‌ڵێ كه هیچ بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه له خێزانی تره‌مپ بن.
دۆلاریس ئه‌نتیلۆ ساڵی 1954 له دایك بووه، واته 10 ساڵ له تره‌مپ بچووكتره، له گوندی نانتۆن سه‌ر به ئیسپانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.