یه‌كێك له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ سه‌وزه‌ی قهرنابیته، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی چه‌ندان ماده و ڤیتامین جیاواز له‌م سه‌وزه‌یه‌دا كه جه‌سته له چه‌ندان نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار ده‌پارێزێت به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیی شه‌كره.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
diabetesmeal" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی قه‌رنابیت ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه له به‌ریتانیادا ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه سه‌وزه‌ی قه‌رنابیت یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره باشه‌كانی نه‌خۆشیی شه‌كره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی چه‌ندان ماده و ڤیتامینی جۆراوجۆر له قه‌رنابیتدا، قه‌رنابیت به‌وه ناسراوه كه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی به‌كار دێت و پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی لاوازی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یییان ده‌ناڵێنن، رۆژانه قه‌رنابیت بخۆن، هه‌روه‌ها له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه قه‌رنابیت نه‌خۆشیی شه‌كره چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پزیشكان زیاتر روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م سه‌وزه به‌سووده و ده‌ڵێن، له‌م توێژینه‌وه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت پێكهاته‌ی قه‌رنابیت ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان ماده كه له بواری جیاوازی جه‌سته‌دا یارمه‌تیت ده‌ده‌ن و ناهێڵن جه‌سته له ماده خۆراكییه‌كان بێبه‌ش بن، كه له یه‌ك كیلۆگرام قه‌رنابیتدا نزیكه‌ی 29 گرام كالۆری و نزیكه‌ی 16 بۆ 43 میلیگرامیش ماده‌كانی فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، مه‌گنیسیۆم، كالیسیۆم، ئاسن و زینك هه‌یه، له‌گه‌ڵ 10 بۆ 53 میلیگرام ڤیتامینه‌كانی C و B و A و E تێدایه كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره له ماده‌ی خۆراكیی و ڤیتامین كه مرۆڤ بتوانێت به‌ده‌ستی بێنێت.