راگه‌یاندنى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق رای گه‌یاند، حه‌وت چه‌كدارى داعش گیراون، یه‌كیان له‌و كه‌سانه‌یه كه كچانى وه‌ك كه‌نیزه فرۆشتووه.
یه‌حیا ره‌سووڵ گوته‌بێژى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ راگه‌یانراوێكى فه‌رمى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكراى ده‌كات هێزه ته‌ناهییه‌كان حه‌وت چه‌كدارى داعشیان گرتووه.
یه‌حیا ره‌سووڵ له
راگه‌یانراوه‌كه‌ى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه فه‌وجى دوانزه‌ى هێزه‌كانى پۆلیسى فریاكه‌وتن، له مووسڵ حه‌وت چه‌كدارى رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان گرتووه كه پێشتر له لایه‌ن داداگاوه داوا كرابوون و فه‌رمانى گرتنیان به پێى ماده یه‌كى یاساى تیرۆر هه‌یه.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یانراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یه‌ك له‌و تیرۆریستانه كارى ئه‌وه بووه كچانى دیلى ده‌ستى داعشى وه‌ك كه‌نیزه فرۆشتووه، یه‌كێكى تریش به‌وه تۆمه‌تبار بووه كه پیاوانى پۆلیس بكوژێت و بیانخاته چاڵى "خه‌فسه" كه به چاڵى مه‌رگ ده‌ناسرێت، هه‌موو ته‌رمه‌كانى داعش و كه‌سانى سڤیلیش فڕێ دراونه‌ته ناو ئه‌م چاڵه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یانراوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ئه‌و حه‌وت تیرۆریسته له گه‌ڕه‌كه‌كانى میساق و جه‌ماسه له به‌رى چه‌پى شارى مووسڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه گیراون.