بڕیارێك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:04:09:25/04/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی فەرمی بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی سەر بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەنێرێت بەمەبەستی كەمكردنەوەی یەك ژمێریارییەكان، لە ماوەیەكی كورتدا دەبێت جێبەجێ بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی نیسان/ ئەپریل، لە دوو نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە واژووی ڕێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە هاتووە، داواكارە لە سەرجەم وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكان، پێداچوونەوە بە یەكە ژمێریارییەكاندا بكەن، لە كاتێكی زوودا كاری پێویست ئەنجام بدرێت بۆ كەمكردنەوەی یەكە ژمێریارییەكان و بەلیستێك ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بكرێت. 

وەزارەتی دارایی داواش دەكات ناوی ئەو یەكە ژمێریارانەشیان بۆ بێتە ناردن كە ئێستە نەماون بەهۆی یەكگرتنی لەگەڵ یەكەی ژمێریاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی تر.

لە ساڵی 2017 بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ژمارە 2888، بڕیار درا بە كەمكردنەوەی سەرجەم ئەو یەكە ژمێریارییانەی كە كاری ژمێریارییان لە بەڕێوەبەرایەتییەكی تر ڕایی دەكرێت لە یەك وەزارەت، ئەمەش بۆ كەمكردنەوەی  خەرجی و ڕێكخستنەوەی كارەكان.

دەقی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی :







وشە - رامیار جەواد