كۆمپانیای ڤۆكسواگنی ئه‌ڵمانی بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی جێتای خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنجی هه‌واداران و كڕیارانی ئۆتۆمبێلی جیتا.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ڤۆكسواگن ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤۆكسواگنی ئه‌ڵمانی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Jetta" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد و خستیه بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش دیزاین كردووه كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م ئۆتۆمبێله.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 210 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 2.0 لیترییه و چوار تۆربۆییه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێڕه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 18 هه‌زار و 645 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.