هەناردەی نەوتی عێراق 11.5% بەرز بووەتەوە

:: PM:04:22:25/04/2018 ‌

هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئاداری ئەمساڵ بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، بە رێژەی 11.5% زیادی كردووە و كۆی هەناردەی نەوتی مانگی ئاداری عێراقیش بریتی بووە لە ١٠٧ ملیۆن بەرمیل.

بەهای ئەو نەوتەی لە مانگی ئاداری ئەمساڵ لە عێراقەوە هەنارەی وڵاتانی دنیا كراوە، دەگاتە شەش ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.

هەر بە پێی ئامارەكە، بڕی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بریتی بووە لە 95 ملیۆن و 940 هەزار بەرمیل، لە كاتێكدا هەر لەو مانگەدا هیچ بڕە نەوتێك لە كەركووكەوە هەناردەی بازاڕەكان نەكراوە.

تێكڕای نرخی نەوت لە مانگی ئاداری ئەمساڵ لە عێراق بە 60 دۆلار فرۆشراوە و نەوتەكەش لە لایەن ٣٩ كۆمپانیای نێودەوڵەتی لە بەندەرەكانی باشووری عێراق بار كراوە و بۆ وڵاتانی تری دنیا گواستراوەتەوە.

عێراق بۆ دابینكردنی بودجە بە رێژەی 95% پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، بۆیە كاتێك لە ساڵی 2014ەوە نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد، ئەو وڵاتە تووشی تەنگژەی دارایی هات و بە ناچار سوودی لە دراو و زیڕی یەدەگی وڵات وەرگرت
سەرچاوە/ئێرانیكو




وشە - سلێمان تاشان