جوینی بنێشت و فرێدانی به یه‌كێك له دیارده باوه‌كان داده‌نرێت له دنیادا كه بۆ نموونه له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینین، بۆیه كۆمپانیایه‌كی هۆڵه‌ندی هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی كالهیهك له‌م بنێشهته فرێدراوانه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له داهێنانێكی كۆمپانیایه‌كی هۆڵه‌ندی ده‌كات و ده‌ڵێت، یه‌كێك له كۆمپانیاكانی شاری ئه‌مستردام كه ده‌كاته پایته‌ختی هۆڵه‌نده، هه‌ڵده‌ستیت به دروستكردنی چه‌ند كالهیهك له‌و بنێشتانه‌ی كه رۆژانه فڕێدراون، ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌وه‌وه دروست بوو كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمپانیایه گوتی كه رۆژانه له شاری ئه‌مستردام نزیكه‌ی 20 پاوه‌ند كه ده‌كاته نزیكه‌ی 10 كیلۆگرام بنێشت فڕێ ده‌درێت، له‌مه‌وه سه‌رۆكی كۆمپانیاكه بڕیاری دا له‌م بنێشتانه چه‌ند كالهیهك به‌ناوی خۆیانه‌وه دروست بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕه‌كه زیاتر روونكردنه‌وه ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌م كالانه و ده‌ڵێت، ساڵانه له شاری ئه‌مسته‌ردامدا نزیكه‌ی 3.3 ملیۆن پاوه‌ند بنێشت دروست ده‌كرێت، كه كۆمپانیاكه توانی له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا نزیكه‌ی 250 بۆ 300 پاوه‌ند بنێشت كۆبكه‌نه‌وه و بیكه‌ن به كاله، ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه كه له هه‌ر كالهیهكدا نزیكه 2.2 پاوه‌ند كه ده‌كاته یه‌ك كیلۆگرام له بنێشت به‌كارهاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، چونكه به‌شێكی كه‌م له‌م كالانه هه‌ن له‌م دنیایه‌دا و له بنێشت دروستكراون، نرخه‌كه‌یان كه‌مێك گرانه كه یه‌ك جووتی به 232 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.