گۆرانیبێژی ناوداری كورد "كۆمسای"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی نوێی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كرد.
كۆمسای له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى بڵاوی كردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: "له هه‌ر شوێنێك خانمێك بۆ ماف و به‌رانبه‌ری شه‌ڕ ده‌كات، له‌و شوێنه بۆنێكی شیرین و هه‌ست جوڵێنه‌ر و به‌هه‌شتی هه‌یه، به بێ ژنانی ئازا و بوێر ، پیاوان بچووكن".
كۆمساى به وێنه تازه‌كه‌ى توانوویه‌تی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان بته‌نێته‌وه و ببێته بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌واڵی ئه‌ستێره‌كان. به‌شێك له هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه كه كۆمسای به وێنه ورووژێنه‌ره‌كانی حه‌ز ده‌كات ته‌واوی جه‌سته‌ی به‌ده‌ر بخات.
كۆمسای خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته و یه‌كێك بوو له به‌شدارانی به‌رنامه‌ی "خۆشترین ده‌نگ"ی كه‌ناڵی "ئێن ئار تی دوو" و یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی گرووپی دیاری قه‌ره‌داغی، ستایلی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش بووه‌ته خاوه‌نی دوو ئه‌لبووم و دوایین كاریشی بڵاوكردنه‌وه ئه‌لبوومی "زرمه" بوو.
پێشتر كۆمسای به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بڵاو كرده‌وه كه ئه‌ویش گۆرانییه‌كه به ناوی "خڕه‌ی مێخه‌ك". ئه‌م گۆرانییه‌ی كۆمسای ئاواز و تێكسته‌كه‌ی فۆلكلۆره و ئاوازێكی شادی هه‌یه و كاری ئاماده‌كردنی له‌لایه‌ن "یوونس شوكریه"وه بۆ ئه‌نجام درا، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان.