ماوه‌یه‌كه كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ" به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و هه‌وادارێكی زۆری له خۆی كۆ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ كچه گۆرانیبێژ "كریستاڵ " به ستایلێكی نوێ ده‌ركه‌وته‌وه و له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی زۆر جیاوازى بڵاو كرده‌وه كه جلى كوردى له‌به‌ردایه، به‌شێك له هه‌وادارانى پێیان وایه كێشى له‌شى زیادى كردووه و جوانییه‌كه‌ى جارانى نه‌ماوه.
كریستاڵ له‌سه‌ر وێنه‌كه ده‌ڵێت: " زۆرم حه‌ز له جلی كوردییه، چونكه جلی نه‌ته‌وه‌كه‌مه". كریستاڵ له چه‌ند ساڵی پێشوودا چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه ئاوازه‌كه‌ی بۆ دانرابوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 دا، به‌رهه‌مێكی نوێی بۆ (پێشمه‌رگه) بڵاو كرده‌وه.
كریستاڵ ماوه‌یه‌كی درێژه له گۆرانیگوتن ده‌رنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵام دواتر به گۆرانییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه ده‌ركه‌وته‌وه.
كریستاڵ له بنه‌ڕه‌تدا ناوی (كانیاوه) و سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه، به‌ڵام پێش چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو كرده‌وه و ناسناوی كریستاڵی وه‌ك ناوی هونه‌ری بۆ خۆی دیاری كرد.