شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج، خانمه پێشكه‌شكاری نوێی كه‌ناڵی"NRT2"، نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه و تێیدا په‌یامێكى بۆ كه‌سێك ناردووه، به‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى دروست كردووه.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج خانمه پێشكه‌شكار، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌كانى له‌سه‌ر وێنه‌كانى نووسیویه‌تى : "ڕێزی هەموو بۆچوونێک دەگرم، تەنیا بۆچوونە "گەمژەکان " نەبێت".
له دواى ئه‌و گوتانه‌ى شارا، هه‌ورادارانى بۆیان نووسیوه كه ناكرێت گۆێ بۆ بۆچوونه‌كانى ئێمه نه‌گریت، ڕووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى زۆریان كردووه‌ته‌وه.
خانمە پێشکەش کاری کەناڵی "ئێن ئارتی دوو"، شانۆ بەکر لە ساڵوه‌گه‌ڕی لەدایکبوونی دایکیدا وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاو دەکاتەوە و په‌یامێكى خۆشه‌ویستى بۆ ناردووه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیویه‌تى: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی جوانە لە ڕۆژژمێری ساڵدا، چونکە خودا دایکێکی جوانی بۆ من دروست کرد، ڕۆژی له‌دایكبوونت پیرۆز دایکی جوانم، بە هیوام تەمەنت پڕ بێت لە جوانی، خودا دایکی هەموو لایەک بپارێزە، ئەوانەی دایکیشیان لە دەست داوە لەو دنیا شوێنیان بەهەشتی بەرین بێت".
دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی (شارا) له‌و كه‌ناڵه له‌به‌ر نه‌بوونی پێشكه‌شكارێكی تر، (شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج)ی میوزسیانیان كرد به پێشكه‌شكاری پڕۆگرامی ئێواره‌ی NRT2، كه به به‌رنامه‌كه‌ی شارا ناسرابوو، شارا له‌به‌ر جوانییه‌كه‌ی نازناوی قژلوولیان لێ نابوو و له ناو ڕاگه‌یاندكاره‌كان زۆرترین چاوی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام له‌به‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی شارا ئه‌و پڕۆگرامه‌ی به‌ڕێ كرد و له سه‌رتا ته‌نیا خۆی بوو به‌هۆی لاوازی له ئه‌داكه‌یدا كچێكی تریشیان وه‌ك هاوكار بۆ هێنا.
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له‌دایك بووه، له ماوه‌ی پێشوودا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو، پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراهیم" له پڕۆگرامی ئێواره‌ی NRT2، شانۆ ئه‌و پڕۆگرامه پێشكه‌ش ده‌كات، به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گرێت كه ناتوانێ وه‌ك و شارا ڕۆڵێكی باش بگێڕێت، پێشتر ئه‌ندامی تیپی میوزیكی "لوڕ" بوو، كه تیپێكی سوننه‌تییه، به‌هۆی ئه‌م تێكه‌ڵبوونه‌ی له كاری ڕاگه‌یاندن ناوبراو ئاشكرای كردووه، ئێسته وازی له میوزیك هێناوه.