كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی بنیات له شارۆكه‌ی ئامێدی هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی فێستیڤاڵێكی كولتووری و كه‌له‌پووری و له فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندان چاڵاكی جوراوجۆری كولتووری وه‌ك گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و نمایشكردنی چه‌ندان كاروباری ژیانی ڕۆژانه‌ی كۆن و خواردنی كوردی، هه‌روه‌ها نمایشكردنی چه‌ندان چاڵاكی جوراوجۆری قوتابیانی گرته‌وه.
بێجگه له قوتابیان هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی شارۆكه‌ی ئامێدی به‌شداریان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كرد.
ئامێدی شارۆکەیەکی سەر بە پارێزگای دھۆکە و کەوتووەتە سەر تاشەبەردێکی زۆر گەورەی سەر شاخێک. مێژووی ئامێدی دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پ. ز. ئامێدی ٧٠ کیلۆمەتر لە دھۆک دوورە، ١١٨٥ مەتر بەرزە لە ئاستی دەریاوە. درێژی شارەکە ١ کیلۆمەترە و پانیشی ٥٠٠ مەترە. دانیشتووانەکەی شه‌ش هه‌زار کەسن لە ١٢٠٠ ماڵدا کە چیتر ناتوانرێت فراوان بکرێت لەبەر ھەڵکەوته‌ی جوگرافیی شارەکە. ھەروەھا پەیمانگایەکی تەکنیکی، بە ناوی پەیمانگای تەکنیکیی ئامێدی لە شارۆكه‌كه ھەیە.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری