به‌هۆی نه‌ریتێكی كۆنی ئه‌فغانییه‌وه، ئه‌م كچه ناچاره تا ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری و پێگه‌یشتن وه‌ك كوڕ بژی، هه‌موو ئه‌رك و ڕه‌فتاره‌كانی ڕۆژانه‌ی وه‌ك كوڕێك به‌ڕێ بكات.
"پاشاپوت" نه‌ریتێكی ئه‌فغانییه، ڕێ به خێزانه‌كان ده‌دات كه به نه‌بوونی كوڕ له خێزانه‌كانیاندا، بتوانن كچێكیان بكه‌نه كوڕ و هه‌موو ئیش و ئه‌ركێكی كوڕانه‌ی پێ بسپێرن، چه‌ندان ساڵیشه ئه‌م نه‌ریته كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و لێی به‌رده‌وامن.
سیتار وه‌فادار كچێكی 18 ساڵی ئه‌فغانییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خێزانه‌كه‌یاندا شه‌ش خوشكی به دوادا هاتووه و هیچ كوڕێكیان نییه، باوكی نه‌ریتی پاشاپوتی جێبه‌جێ كردووه و ماوه‌ی 10 ساڵه كردوویه‌تی به كوڕ.
وه‌فادار خه‌ون به‌وه ده‌بینێت ببێته‌وه به كچ، وه‌ك كچ ڕه‌فتار بكات و به كچ بانگی بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ و كاتی هاوسه‌رگیرییه‌تی، ده‌توانێت ببێته‌وه به كچ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه باوكی دوای ئه‌م خوشكه‌كه‌ی تری دوای خۆی بێنێته جێی، بۆیه خۆی وا ده‌رخستووه كه به‌م ژیانه‌ی وه‌ك كوڕ ڕازییه.
له هه‌فته‌یه‌كدا شه‌ش ڕۆژ له‌گه‌ڵ باوكی ده‌ڕواته سه‌ر كار، ئیشی كوڕانه ده‌كات، ته‌نانه‌ت وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له هه‌ندێك شوێندا نازانن كه كوڕه یان كچ و به‌رده‌وام وه‌ك كوڕ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
هه‌ر كه‌سێك له جێبه‌جێكارانی ئه‌م نه‌ریته خۆی بكاته‌وه به كچ، بێگومان دوای 18 ساڵ ئینجا ئه‌و مافه‌ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر كه بڕیاری گۆڕینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی بۆ سروشتی خۆی دا، ڕاسته‌وخۆ له ماڵ ده‌گیرێت و ناهێڵن بۆ هیچ شوێنێك بڕوات تا كاتی شووكردنی دێت، ئه‌مه‌ش وای له وه‌فادار كردووه ترسی له بوونه‌وه به ڕه‌گه‌زی مێ هه‌بێت.