سه‌ركۆماری عێراق لای عه‌بادی و مه‌رجه‌عه شیعه‌كان شه‌فاعه‌تی بۆ لاهوور جه‌نگی كردووه و دیداری عه‌بادی بۆ ڕێكخستووه تا داوای لێبووردن له به‌غدا بكات له به‌رانبه‌ر جنێوه‌كانی له كاتی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له كه‌ركووك به پارێزگا سه‌پێنراوه‌كه‌ی دا. سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێ، ئاگادار كراوین ڕێ له هاتنی لاهوور نه‌گرین بۆ كه‌ركووك له‌مه‌ودوا، چونكه پاڵه‌وانه و بێ ته‌قه كه‌ركووكی بهدهستهوهداین.
لاهوور جه‌نگی دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووك بۆ حه‌شدی شه‌عبی، بۆ یه‌كه‌مجار له 20ی ئادار/مارسی ئه‌مساڵ، به ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتن رێگه‌ی درا بۆ ئاگری نه‌ورۆز بچێته ناو كه‌ركووك، به‌ڵام له‌وێ حه‌ماس گرتی و جنێوی به پارێزگاری كه‌ركووك دا. ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌رچه‌نده ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی چووه لای ڕاكان جبووری و داوای لێبوردنی كرد، به‌ڵام پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت داوای لێبوردنه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كرد.
دوای ئه‌و جنێوانه، حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی له لاهوور جه‌نگی كرد ئه‌گه‌ر دووباره هه‌وڵی چوونه‌وه ناو كه‌ركووك بدا. بۆیه ئه‌مجاره لاهوور جه‌نگی له ڕێی پافل تاڵه‌بانی و فوئاد مه‌عسووم دیداری له‌گه‌ڵ عه‌بادی بۆ ڕێك خراوه و له‌وێ داوای لێبوردنی له حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه، له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كردوویه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی بده‌ن بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی كه‌ركووك بكات. بۆیه سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رای ده‌گه‌یه‌نن كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه رێ بده‌ن لاهوور سه‌ردانی كه‌ركووك بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه"، لاهوور جه‌نگی له ماوه‌ی ڕابردوو له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كۆ بووه‌ته‌وه و داوای لێبوردنی كردووه له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له 20ی ئادار/مارس له كه‌ركووك كردوویه‌تی، جیا له‌وه فوئاد مه‌عسووم له ڕێی مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌وه تكای كردووه له لاهوور جه‌نگی خۆش ببن و پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بن كه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری پێ ئه‌نجام درا.
سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركووك بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن مهرجهعهكانیانهوه ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه رێ بده‌ن هوور تاڵه‌بانی سه‌ردانی كه‌ركووك بكات و ته‌ناهیشی بپارێزن به‌و پێیه‌ی به‌گوته‌ی خۆیان "لای ئه‌وان لاهوور پاڵه‌وانی به‌ده‌سته‌وه‌دانی كه‌ركووكه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی داوایان لێكراوه لێدوان له‌باره‌ی یه‌كێتییه‌وه نه‌ده‌ن، داوای كرد ناوی بڵاو نه‌كرێته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا "ئێمه ئاگادارین كه ماوه‌یه‌كه یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌دات پاكانه بۆ لاهوور بكات، بۆیه چووه‌ته به‌غدا، به‌ڵام ورده‌كارییه‌كه‌ی نازانین كێ و كێی بینیوه، ته‌نیا فه‌رمانمان بۆ هاتووه له راگه‌یاندن باسی نه‌كه‌ین".
به‌گوته‌ی خۆی، ئه‌وان فه‌رمان له مه‌رجه‌عه‌كانیان وه‌رده‌گرن نه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دووپاتی كرده‌وه "ئێمه به فتوا دروست بووین و هه‌ر به رێنوێنی مهرجهعهكانیشهوه جموجووڵ ده‌كه‌ین، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا هه‌ركات لاهوور بیه‌وێ سه‌ردانی كه‌ركووك بكات رێی پێ ده‌ده‌ین، ته‌نانه‌ت جنێوه‌كان بۆ پارێزگارێكی سوننه بوو بۆیه له كۆتاییدا مایه‌ی لێخۆشبوونه".
به‌رپرسی میحوه‌رێكی كه‌ركووك له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، لاهوور لای مه‌رجه‌عییه‌ت گوتوویه‌تی، جنێوم به سوننه داوه و راكان جبووری سوننه‌یه و هیچ قسه‌م به شیعه و حه‌شدی شه‌عبی نه‌گوتووه.
زیاتر گوتی، لاهوور هاوپه‌یمانی ئێمه‌یه و به‌ڵێنی داوه دڵسۆز بێت بۆمان و هیچیتر هه‌ڵنه‌چێ له‌به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش هه‌ركات ویستی ده‌توانێ بێته كه‌ركووك، ئێمه‌یش ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌ركردووه كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه‌ركووكمان وه‌رگرته‌وه.
وشه/ هه‌ولێر، باز، محه‌مه‌د.