رۆبن خێراترین پێكانی لە مێژووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا تۆمار كرد
ئاریین رۆبنی یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا تۆمار كرد ئەویش خێراترین پێكان بوو لە مێژووی پاڵەوانیەتییەكەدا.
شەوی رابردوو یانەی بایرن میونشن لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ بەرامبەر یانەی ریال مەدرید دۆڕا.
رۆبن لە یارییەكەدا بەهۆی تووشبوونی بە پێكانەوە لە خولەكی 5 یارییكەی جێهێشت و لە شوێنی ئەویش تیاگۆ ئەلكانتارا هاتە نێو یاریگەوە.
بەمەش رۆبن بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا خێراترین پێكانی تووش هاتبێت.
وشە -
ئامانج ئهكرهم