ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و فێستیڤاڵه هونه‌رییه ته‌واو بوون، له نزیكترین كاتدا ده‌ست به سازكردنی ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان و راگه‌یاندنی رۆژی ده‌سپێكی فێستیڤاڵه‌كه، شانۆكار هیوا سوعاد به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر و سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه بۆ سازكردنی سێیه‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م و دانانی به‌رنامه‌ین، ئێسته‌ش سه‌ركه‌وتووانه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوون و رۆژی یه‌كشه‌م 29/4 سه‌عات پێنجی ئێواره به‌به‌شداری كۆمه‌ڵێك تیپ و گرووپی شانۆیی، چالاكی و نمایشه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌رده‌وامی ده‌بێت .
ئه‌و فێستیڤاڵه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر، به هاوكاری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ساز ده‌كرێت له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر، كه‌سانی پسپۆڕ له ته‌كنیك و كاروباری فێستیڤاڵ بۆ ئه‌و فێستیڤاڵه و ئاماده‌كارییه‌كانی هاتوونه هه‌ڵبژاردن .
ئه‌و فێستیڤاڵه ماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت تاك 2/5، له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌ی به‌رده‌وامبوونیدا نۆ به‌رهه‌می شانۆگه‌ری جیاواز نمایش ده‌كرێت.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی