رۆناڵدۆ دوو ژمارەی پێوانەیی نوێ و خراپی لە یارییەكەی دوێنێ تۆمار كرد

:: AM:10:05:26/04/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یارییەكەی شەوی رابردوو بەرامبەر یانەی بایرن میونشن دوو ژمارەی پێوانەیی نوێ و ژمارەیەكی پێوانەیی خراپی تۆمار كرد.

دوێنێ چوارشەم یانەی ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناغی پێش كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ لە یانەی بایرن میونشنی بردەوە.

بەمەش رۆناڵدۆ ژمارەی سەركەوتنەكانی لە خولەكانی ئەوروپا بە گشتی كرد بە 99 سەركەوتن و ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی تۆمار كرد و ژمارە پێوانەییەكەی پێشووتری ئیكەر كاسیاسی گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدریدی شكاند كە 98 سەركەوتن بوو.

رۆناڵدۆ هەروەها ژمارەی سەركەوتنەكانی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كرد بە 96 سەركەوتن و بووە یەكەم یاریزان زۆرترین سەركەوتن لە خولەكەدا تۆمار بكات و پێش كاسیاس 95 سەركەوتن، چاڤی و رائوول 91 سەركەوتن، ئینێستا 79 سەركەوتن، گیگز 74 سەركەوتن، میسی 73 سەركەوتن كەوتەوە.

هەر لە یارییەكەدا رۆناڵدۆ خراپترین ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی خۆیدا تۆمار كرد ئەویش ئاراستە نەكردنی هیچ تۆپێك بوو بۆ گۆڵی یانەی بایرن میونشن.

رۆناڵدۆ ئەمە یەكەم یاریی ئەم وەرزەی خولی پاڵەوانانی ئەوروپایە نەتوانێ گۆڵ تۆمار بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م