نوێترین گۆرانیی خاتوونه گۆرانیبێژی توونسی یوسرا مه‌حنوش بڵاو بووه‌ته‌وه و توانیویه‌تی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له میلۆن بینه‌ر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی "
ئیلاف".
گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی یوسرا به‌ناوی "انا عومری"یه، له میلۆدیی خۆیه‌تی و له تێكستی ناسر ئه‌لجیله. تاریق ته‌وه‌كول موزیكی بۆ كردووه و له‌لایه‌ن خاتوونه ده‌رهێنه‌ر ره‌نده‌لی قه‌دیح كلیپه‌كه‌ی بۆ كراوه.
له یه‌كه‌مین بڵاوكردنه‌وه‌ی له رێی یوتیوبه‌وه، ئه‌و گۆرانییه زیاتر له ملیۆن بینه‌ری له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا هه‌بووه.
یوسرا مه‌حنوش كه خاتوونه گۆرانیبێژێكی توونسییه، له ساڵی 1987 له دایك بووه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه. له ساڵی 2007دا له به‌رنامه‌ی "زه ڤۆیس" پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا، زیاتر گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند كازم ساهیری ده‌گوته‌وه و به‌وه‌ش له ناوه‌نده هونه‌رییه‌كه‌دا ناوی دایه‌وه.