به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور ده‌بێ، له هه‌ولێر و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، هه‌ندێ كات بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 32 پله و نزمترین پله‌یش 11 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان له زۆربه‌ی ناوچه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و باران ده‌بارێ، له ناوچه و كاتی جیا جیا، پله‌كانی گه‌رمایش له دوو تا چوار پله نزم ده‌بنه‌وه، له سلێمانی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان و باران له ناوچه‌ی جیا و كاتی جیا ده‌بارێ، هه‌ندێ كات لێزمه باران ده‌بێ و پله‌كانی گه‌رمایش دوو تا چوار پله كه‌م ده‌بنه‌وه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 28 پله و نزمترین پله‌یش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.