مه‌سروور بارزانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى له كاتى ئاماده‌بوونى له كه‌مپینى لاوان و قوتابییان بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجامى تر‌ى هه‌بووایه، ئه‌وا كه‌سانێك هه‌بوون وه‌ك مردارخۆر ده‌هاتن خۆیان ده‌كرد به خاوه‌نى ریفراندۆم.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كاتى كه‌مپینى پشتگیریكردنى قوتابییان و لاوانى له لیستى پارتى كه ژماره‌كه‌ى 184ه، مه‌سروور بارزانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى ئاماده‌ی بوو، له وتارێكدا ئاماژه‌ى بۆ لاوان و قوتابییان كرد و گوتى، "زۆربه‌تان یه‌كه‌مجاره له هه‌ڵبژاردن به‌شدار ده‌بن، به‌شداریكردنى ئێوه له‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگى ئێوه بڕیارى ئێوه حوكمدانه به‌سه‌ر رابردوو و دروستكردنى ئاینده، ئێوه كه ده‌توانن به هه‌موو لایه‌نه‌كان بڵێن ئایا ئێوه له ئه‌داى ئێوه رازى بوون و متمانه‌تان به كێیه بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوودا سه‌ركردایه‌تى ئێوه بكات".
له به‌شێكى زۆرى قسه‌كانى مه‌سروور بارزانى باسى له ریفراندۆم كرد و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه دا كه بۆ پارتى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له دواى ریفراندۆمێك دێت، كه پارتى ئه‌نجامى داوه. بۆیه وه‌ك ئه‌و گوتى، "به نسیبه‌ت ئێمه ته‌حه‌دایه‌كه، چونكه به‌شداریمان له ریفراندۆم كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى خیانه‌تى چه‌ند كه‌سێك ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ئێمه تا ئێسته به‌دى نه‌هاتووه".
مه‌سروور بارزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه‌سانێك هه‌بوون، دواى ئه‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه رێگرى له ریفراندۆم بكه‌ن، ئه‌وان له ریفراندۆم ده‌نگیان داوه و كێبه‌ركێیان له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌ڤزیۆن كردووه، دواتر گوتی، "خۆفرۆش و خاكفرۆش توانییان كێشه‌ى گه‌وره بۆ وڵاته‌كه‌مان دروست بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌مشێوه‌یه بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم به‌شێوه‌یه‌كى تر بووایه، وه‌ك مردارخۆر ده‌هاتن خۆیان ده‌كرده خاوه‌نى ریفراندۆم".
هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت دووپاتى كرده‌وه كه ریفراندۆم شكستى نه‌هێناوه و گوتى، ریفراندۆم تووشى شكست نه‌بووه و مافى چاره‌نووس به‌وان ناسڕێته‌وه".
لهبهشێكى تر‌ى وتاره‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى باسى له شه‌ڕى داعش كرد و گوتى" شه‌ڕى داعش ته‌نیا تێكشكاندنى داعش نه‌بوو، به‌ڵكوو ناساندنى شكۆى كورد بوو به جیهان، له‌كاتى شه‌ڕى داعش‌یش لایه‌ن هه‌بووه له كوردستان خه‌ڵكى هاندووه پێوه‌ندى به داعشه‌وه بكات و دووپاتیشى كرده‌وه كه ئه‌مه به به‌ڵگه هه‌یه، كه‌چى ئێسته داواى ده‌نگى ئێوه ده‌كه‌ن، كاتى ئه‌وه هاتووه بڵێن ئێوه خۆشه‌ویست نین و ده‌نگتان پێ ناده‌ین.
مه‌سروور بارزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه دا كه سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له‌كاتى شه‌ڕى داعش چه‌ندان شه‌و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كان ماوه‌ته‌وه و ئێَوه شانازى به‌وه بكه‌ن كه خاوه‌ن سهرۆكێكن، ته‌نیا ئامانجى پاراستنى كه‌رامه‌تى ئێوه‌یه.